لە سیمینارێکی ناوەندی کاروباری یاسایی یاسای بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژمارە 8ی ساڵی 2011 خرایەڕوو
5/11/2024 2:40:10 PM

لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەی دەبات، ئەمڕۆ شەممە 11-5-2024، سیمینارێک بە ناونیشانی (یاسای بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژمارە 8ی ساڵی 2011 و هەموارکردنەوەی) بۆ پارێزەر خاتوو گۆنا مەجید ئەحمەد، لە ناوەندی کاروباری یاسایی بەڕێوەچوو. لە سیمینارەکەدا، خاتوو گۆنا مەجید ئەحمەد یاسای بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژمارە 8ی ساڵی 2011 بۆ ئامادە بوان ڕونکردەوە، دوای پێشکەشکردنی سیمینارەکە، لەنێوان پێشکەشکار و ئامادەبووانی سیمینارەکەدا، گفتوگۆی زیاتر کرا لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی لە سیمینارەکەدا باسکران، بەڕێز سیمیناریست وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی درایەوە.