ناوەندی کاروباری یاسایی یادی 62 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان پیرۆز دەکات
5/15/2024 8:51:15 AMبەڕێزان، سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مامۆستایانی سەربەرز و خۆڕاگر..
بەبۆنەی یادی (62) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبایییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی بەرەو پێشەوەچوونی زیاتری کاری ڕێکخراوەیی-تان.
جێگای شانازییە کە ئەمڕۆ یادی یەکێک لە دیارترین ڕێکخراوە پیشەییە پێشەنگ و چالاکەکانی کوردستان دەکەینەوە.
و بە پێویستی دەزانین داوا لەلایەنە پەیوەندارەکان بکەین لەپایی ماندوبون و خزمەتی گەورەو پیرۆزی مامۆستایان ئاوڕێکی جدی و خەمخۆرانەیان لێبدرێتەوە و مافەکانیان دەستەبەر بکرێت.
لە کۆتایشدا دوبارە یادی 62 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایان پیرۆز دەکەین.
ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
15/5/2024