دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا، كۆمسیۆن رێوشوێنه‌كان بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه
5/16/2024 11:52:53 PMئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بوو تایەکلایکردنەوەی ئەو سکاڵایەی کە لەسەر بڕگەی دوو لە ماددەی دووی پەیڕەوێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران تۆمارکراوە و دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر دەدات، کۆمسیۆن کارە هونەری و داراییەکانی پەیوەندار بەئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵپەسێرێت، لەوچوارچێوەیەشدا ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی رزگار حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێپێدراوی حزب، رۆژی ٨-٥-٢٠٢٤ تانەی لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران گرت. له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاکەی یه‌كێتی، ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بڕیاره وه‌لائییه‌كه‌ی رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌ی دادگای فیدراڵی ره‌تده‌كاته‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایەکی مه‌سرور بارزانی ده‌ریكرد، ده‌سته‌كه داوا له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات رێوشوێنه‌كانی بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.