لە سیمینارێکی ناوەندی کاروباری یاسایی داوای بەرایی لە دادگاو ڕێکارەکانی خرایەڕوو
5/18/2024 4:17:38 PM

لە درێژەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەی دەبات، ئەمڕۆ شەممە ١٨ی٥ی٢٠٢٤ سیمینارێک بە ناونیشانی (داوای بەرایی لە دادگاو ڕێکارەکانی) پارێزەری ڕاوێژکار بەڕێز دانا جەمال محمود، لە ناوەندی کاروباری یاسایی بەڕێوەچوو، لە سیمینارەکەیدا داوای بەرایی لە دادگاو ڕێکارەکانیی بۆ ئامادە بوان خستەڕو ، دوای پێشکەشکردنی سیمینارەکەش لەنێوان پێشکەشکار و ئامادەبوواندا گفتوگۆی زیاتر کرا لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی لە باسکران، هەروەها بەڕێز سیمیناریست وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە.