پرسەنامەی ناوەندی کاروباری یاسایی بۆ کۆچی دوایی خاتوو روناک فەرەج
6/17/2024 10:16:31 PM

ناوەندی کاروباری یاسایی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی رووناک فەرەج، بەرپرسی رێکخراوی راگەیاندن و رووناکبیری ژنان و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لەشاری سلێمانی دەکات.

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبو

رووناک فەرەج بەداخ و پەژارەیەکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتو ڕوناکمان بیست،

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەین و هاوبەشى خەم و پەژارەتانین.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت.

رووناک فەرەج ماوەی20 ساڵە لە بواری ژناندا كار دەكات و دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری راگەیاندن و رووناكبیریی ژنانە لە سلێمانی و رۆلی بەرچاوی هەبوە لە کاکردن بۆ گەیشتنی ژنان بەئامانجەکانیان.


انا لله و انا الیه راجعون


تەلار لەتیف 

بەرپرسی ناوەندی کاروباری یاسایی