پرسەنامەی ناوەندی کاروباری یاسایی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و میدیاکار و پێشمەرگە بەرزانی قالەی خەڵوز
6/18/2024 11:02:47 PMناوەندی کاروباری یاسایی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی هونەرمەندو میدیاکارو پێشمەرگە بەرزانی قالەی خەڵوز دەکات.
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبو
بەرزانی قالەی خەڵوز بەداخ و پەژارەیەکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک بەرزانمان بیست،
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەین و هاوبەشى خەم و پەژارەتانین.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت.
کاک بەرزان لە هەڕەتی لاوییەوە بەشداری کۆڕی خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بوە و لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، لەگەڵ ئەوەشدا راگەیاندنکار و هونەرمەندێکی بەتوانابووە لەبواری پاراستنی کەلەپوریشدا جێ دەستی دیاربوە.
انا لله و انا الیه راجعون
تەلار لەتیف
بەرپرسی ناوەندی کاروباری یاسایی