خاتوو تەلار لەتیف پێشوازیکرد لە کاسبکارانی ناو بازاڕی سلێمانی
7/8/2024 3:02:56 PMئەمڕۆ دووشەمە 8/7/2024 خاتوو (تەلار لەتیف) لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی پێشوازی کرد لە کۆمەڵەی کاسبکارانی سلێمانی بە سەر پەرشتی ئالان یاسین سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمەڵەی کاسبکاران و دەرون رزگار ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی کاسبکاران و نوێنەری بازاڕ، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەسەری کێشەی کاسبکارانی ناوبازاڕی سلێمانی و کێشەی خاوەن موڵک و کرێچی و گرێبەستی نێوانیان.
وێڕای بەخێرهاتنیان، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی، بەڵێنی بەدواداچون و هەوڵی چارەسەری کێشە و گرفتەکانی پێدان.