بەمەبەستی خزمەتی زیاتر و چارەسەری کێشەو گرفتی پارێزەران و مافپەروەران خاتوو تەلار لەتیف سەردانی مەڵبەند و ئیدارەی گەرمیانی کرد
7/9/2024 11:46:24 PM

ئەمڕۆ بەرواری ٩ی٧ی٢٠٢٤ خاتوو تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی و هەڤاڵ( فەوزیە نضیف ) ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) سەردانی (هەڤاڵ سالار محمود) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و  لێپرسراوی مەڵبەندی ڕیکخستنی (١١) گەرمیان و بەڕێز( جەلال نوری عبدالقادر) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەبارەی هەندێ پرسی یاسایی و کارکردن بۆ زیاتر خزمەتکردنی پارێزەران و مافپەروەران و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان.

هەروەها هەر لەسەردانەکەیاندا بەڕێزیان سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو دادوەر(حاکم فەرهاد حاتم)یان کرد.