ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک) خولێکی هۆشیاری یاسایی بۆ پارێزەران و مافپەروەرانی گەرمیان لە شاری کەلار کردەوە
7/9/2024 11:57:12 PMئەمڕۆ ٩ی٧ی٢٠٢٤ بە ئامادە بوونی هەڤاڵ (تەلار لطیف ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی و هەڤاڵانی سەرکردایەتی (سالار محمود) لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و هەڤاڵ (فەوزیە نظیف)، ناوەندی کاروباری یاسایی خولێکی دوو ڕۆژەی هۆشیاری یاسایی بۆ پارێزەران و مافپەروەرانی گەرمیان لە شاری کەلار کردەوە. یەکەم ڕۆژی خولەکە لەلایەن بەڕێز دادوەر (د. ئاوات حاجی) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی گەرمیان بابەتێکی یاسایی پێشکەش بەبەشدارانی خولەکە کرد بە ناونیشانی بەراوردێک لەنێوان سەلماندن لەداوا سزایی و داوا شارستانیەکاندا.